موسیقی: فریشته

ساخت وبلاگ

ڕوومه‌تی وه‌ک گوڵی بێ گه‌رد
زولفی خاو ئاوریشمێکی زه‌رد
چــاوی کـــاڵ ئه‌گه‌رچی نه‌رمه‌
به‌ڵام نـــیگای ئـــێـجگار گه‌رمه‌

باڵای وا ده‌مـــێکی وا تــه‌نگ
ئه‌ندامی ئاوا شۆخ و شه‌نگ
وا دیاره‌ مـــن نـــه‌مـــدیـــــوه‌
له‌و چــه‌شــنه‌ به‌ژن یه‌که‌مه‌

له‌و ره‌نگه‌ کوڵمی گه‌ش و ئال
له‌ مــه‌لێکی وا جـــــوان و کاڵ
جــوانێکه‌ تاک وه‌ک فـریـــشته‌
ئه‌و وه‌سفەی من زۆر دریـشته‌

من هـه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ ده‌ست دێ
که‌ دێت وه‌ک کـــــه‌و تــێـپه‌ر ده‌بێ
پێشکه‌شی که‌م یه‌ک هه‌ناســـه‌
پڕ لە پـــــەرستن لە تاســــــــە


ترانه : هنرمند قادر دیلان

کوهستان...
ما را در سایت کوهستان دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : lawansaqeza بازدید : 245 تاريخ : يکشنبه 25 مهر 1395 ساعت: 2:37